راچڵەكین-
ئەمڕۆ سێشەممە 3ی ئاداری 2026، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 80 دۆلار و 41 سەنت مامەڵەی پێودەكرێت.
هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تەكساس بە 73 دۆلار و 29 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
هەڵگیرسانی گەڕی دووەمی شەڕی نێوان ئێران و ئەمریكاو ئیسرائیل، نرخی نەوتی بەرزكردووەتەوە بەتایبەت دوای داخستنی گەرووی هورمز لەلایەن ئێران كە نزیكەی 20%ی نەوتی جیهانی پێدا دەگوێزرێتەوە.