كەشی ئەمڕۆو سبەینێی ناوچەكانی هەرێم چۆن دەبێت؟

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 21

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 3ی ئاداری 2026 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور ناوچە شاخاوییەكان نیمچە هەور دەبێت. پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبێتەوە.

سبەی چوارشەممە 4ی ئاداری 2026 ئاسمان لە ساماڵەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ، لە شەو درەنگدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ دەستپێكردنی كاریگەری شەپۆلێكی باران بارینی لاواز بۆ سەر ناوچەكەمان لە كاتەكانی شەو درەنگدا. پلەكانی گەرما بەرزترین كەمێك بەرز دەبێتەوە نزمترین بە چەند پلەیەك نزمتر دەبێتەوە بەراورد بە ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 16 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 12 پلەی سیلیزی
سۆران: 14 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 5 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 12 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 14 پلەی سیلیزی
دهۆك: 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 15 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 18 پلەی سیلیزی

كەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەكردووە، ڕۆژی پێنج شەممە كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەك درێژ دەبێتەوە بۆ  سەر ناوچەكەمان بارانبارین بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند لە ناوچە جیا جیاكان دەبارێت بەهۆی لاوازی كاریگەری شەپۆلەكە هەموو ناوچەكەمان كاریگەر نابێت، لە سەر هەندێ ناوچە شاخاوییە بەرزەكان بە تایبەت ئەو ناوچە شاخاویانەی لە 1800م لە ئاستی رووی دەریا بەرزن ئەگەری بەفرێكی كەمی هەیە، هەندێ كات ئەگەری تەزرە بارین لەسەر ناوچە شاخاوییەكان هەیە .  

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن