لەبارەی پشووی ناوەندەكانی خوێندن داوایەك ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەردە دەكرێت

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 295

راچڵەكین-

مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لەبارەی درێژكردنەوەی پشووی ناوەندەكانی خوێندن، داوایەك ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەردە دەكات.

مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی ئاداری 2026 بڵاویكردووەتەوە، داوایكردووە، بەهۆی بارودۆخی ناوچەكە و بەردەوامی شەڕ و ململانێەكان، پشووی خوێندن درێژ بكرێتەوە:" لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و پاراستن و سەلامەتی گیانی مامۆستایان و قوتابیان."

یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان داوای لە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە لەكۆبوونەوەی رۆژی شەممەی داهاتوودا بڕیاربدات  "بە درێژكردنەوەی پشووی خوێندن تا كاتێكی نادیار."

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن