ئەمریكا پەیامێكی بەپەلە ئاڕاستەی هاووڵاتییەكانی لەعیراق دەكات

عێراق

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 357

راچڵەكین -

ئەمریكا سەرجەم كارەكانی باڵیۆزخانەی لە بەغدا و كونسوڵخانەی لە هەولێر رادەگرێت و داواش لە هاووڵاتییەكانی دەكات دەستبەجێ خاكی ئەو وڵاتە بەجێبهێڵن.
 
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەهۆی خۆپیشاندان و كردەوە توندوتیژییەكان لەدژی وڵاتەكەمان، داوا لە هاووڵاتیانمان لە عیراق دەكەین دەستبەجێ خاكی ئەو وڵاتە بەجێبهێڵن، ئەوانەشی لەئێستادا دەرفەتی رۆیشتنیان نییە، لە شوێنی مانەوەیان بمێننەوەو نەچنە دەرەوە، هەروەها كەلوپەل و خۆراكی پێویستیش عەمبار بكەن.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشكردووە، لەئێستادا سەرجەم كارەكانی باڵیۆزخانە و كونسوڵخانەی هەولێر تا كاتێكی نادیار راگیراوە، ئامۆژگاریی هاووڵاتیانیشمان دەكەین بەهیچ شێوەیەك سەردانی باڵیۆزخانەكە و كونسوڵخانە نەكەن، ئەوانەشی بەنیازن لەڕێی وشكانییەوە لە عیراق بچنە دەرەوە، دەبێ زۆر ئاگاداری خۆیان بن لە ئەگەری هێرشی درۆنی و مووشەكی، یان پەلاماردانیان لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە.

باڵیۆزخانەكە ئەوەشی روونكردووەتەوە كە هاوشێوەی داخستنی كایەی ئاسمانیی عیراق بەڕووی گەشتە ئاسمانییەكان، ئەگەری هەیە دەروازە وشكانییەكانیش لەگەڵ وڵاتانی توركیا، سعودیە، كوەیت و ئوردن دابخرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن