راچڵەكین-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی ئاداری 2026، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 84 دۆلارو 53 سەنت مامەڵەی پێودەكرێت.
هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تەكساس بە 77 دۆلار و 81 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
بەردەوامی گەڕی دووەمی شەڕی نێوان ئێران و ئەمریكاو ئیسرائیل، نرخی نەوتی بەرزكردووەتەوە بەتایبەت دوای داخستنی گەرووی هورمز لەلایەن ئێران كە نزیكەی 20%ی نەوتی جیهانی پێدا دەگوێزرێتەوە.