راچڵەكین-
كۆمپانیای دانەگاز دەڵێت، وەك رێكارێك بۆ خۆپاراستن لەبەر رەوشی ئەمنی ناوچەكە، بەشێوەیەكی كاتی بەرهەمهێنانی گازی لە كێڵگەی كۆرمۆر ڕاگرتووە.
كۆمپانیای دانەگاز لەڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمرۆ پێنجشەممە 5ی ئاداری 2026 بڵاویكردووەتەوە، دەڵێت، لەڕۆژی 28ی شوباتی 2026 بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان و وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرهەمهێنانی گازی لە كێڵگەی كۆرمۆر وەستاندووە.
دانە گاز ئەوەی ڕوونكردووەتەوە، كێڵگەكە ئامادەكراوە و لە هەل و مەرجێكدایە كە بەخێرایی دەست بە بەرهەمهێنان بكەنەوە، هەر كات بە گونجاو زانرا.
رۆژانە نزیكەی 750 ملیۆن پێ سێجا گاز لە كێڵگەی كۆرمۆر بەرهەندەهێنرا كە سەرچاوەی سەرەكییە بۆ دابینكردنی گاز بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان.