راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 5ی ئاداری 2026 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەهەندی ناوچەكانی ناوەراست و رۆژهەڵاتی هەرێم كەمێك نمە باران دەبارێت لەگەل كەمێك بەفر بارین بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییە سنووریەكانی رۆژهەڵات، ئەم ناجێگیریەی كەش بەردەوامی دەبێت تاكو كاتەكانی ئێوارە پاشان كەش سەقامگیر دەبێتەوە. پلەكانی گەرما كەمێك نزم دەبێتەوە.
سبەی هەینی 6ی ئاداری 2026 ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت. لەگەڵ ئەگەری بوونی تۆزێكی سووك. پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبێتەوە بەڵام لە ناوچە شاخاویەكان نزیك دەبێتەوە بە بەراورد لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ وەك لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر 15 پلەی سیلیزی
پیرمام 11 پلەی سیلیزی
سۆران 11 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 3 پلەی سیلیزی
سلێمانی 14 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 15 پلەی سیلیزی
دهۆك 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 18 پلەی سیلیزی