ئاسایشی هەولێر چەند ڕێنماییەك بڵاودەكاتەوەو داوای پابەندبوون دەكات

کوردستان

9 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 139

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر داوا لەدەزگاكانی راگەیاندن و هاوڵاتیان دەكات، لەكاتی هەر ڕووداوێكدا پابەندی ڕێنماییەكان بن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی ئاداری 2026 بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر لەڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی ئاداری 2026 بڵاویكردووەتەوە، داوای لەدەزگاكانی ڕاگەیاندن كردووە:" لە پێناو پاراستنی ئاسایش و ڕێكخستنی كارەكانی تیمە تایبەتمەندەكان لە شوێنی ڕووداوەكان، پێویستە سەرجەم كەناڵەكانی ڕاگەیاندن بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەكە بكەن و لە ڕووماڵكردنی شوێنی ڕووداوەكان خۆیان بپارێزن، هەتاوەكو بە شێوەیەكی فەرمی ڕێگەپێدان و ڕەزامەندی بە بڵاوكردنەوەی زانیارییەكان دەدرێت."

هاوكات داوا لەهاوڵاتیان كراوە، لە پێناو پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی، گرتەڤیدیۆ یان وێنەی شوێنی ڕووداوەكان تۆمار نەكەن و بڵاویان نەكەنەوە.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن