راچڵەكین -
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، چاوەڕێ دەكرێت ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو تەواوی تەمویلی مووچە بخرێتە سەر هەژماری بانكیمان و لەگەڵ گەیشتنی تەواوی پارەكە، راستەوخۆ خشتەی مووچەی مانگی شوبات ڕادەگەیەنرێت و دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكرێت.
ڕاگەیەنراوێك لەوەزارەتی دارایی و ئابورییەوە
نیوەڕۆی ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی ( ٥ ی ئازاری ٢٠٢٦ ) بڕی (٢٧٤ ) ملیارو ( ٩٦٢ ) ملیۆن دینار بە چوار گوژمە وەك بەشێك لە تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێم كە بریتیە لە تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی خانەنشینان و سودمەندانی چاودێری كۆمەڵایەتی و فەرمانبەرانی گرێبەست و مینحەی زیندانیانی سیاسی ، خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق.
چاوەڕێ دەكرێت لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دەوامی فەرمی لە ڕۆژی یەك شەممەی داهاتوو تەواوی تەمویلی مووچە بخرێتە سەر هەژماری بانكیمان و لەگەڵ گەیشتنی تەواوی پارەكەو وەرگرتنی لەلقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق ڕاستەوخۆ خشتەی مووچەی مانگی شوبات ڕادەگەیەنرێت و دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكرێت.