نمەباران و بەفر لەم ناوچانە دەبارێت

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 258

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ هەیینی 6ی ئاداری 2026 ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بوونی تۆزێكی سووك لە كەشدا  . 

سبەی شەممە 7ی ئاداری 2026 ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، سەرەتا لە ناوچە شاخاویەكانی باكووری پارێزگای دهۆك كەمێك نمە باران و بەفر بارین دەستپێدەكات پاشان لە كاتەكانی ئێوارە نمە باران و بارانی مامناوەند زۆربەی ناوچەكانی پارێزگای دهۆك و  ئیدارەی سۆران دەگرێتەوە . لە درەنگانی شەوی شەممە كاریگەری دابارین زیاد دەكات و لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان باران بارین دەبێت  هەروەها لەسەرجەم ناوچە سنوریەكان بەفر بارین دەبێت. پلەكانی گەرما بە نزیكی 1 تـــــا 3 پلە بەرزتر دەبێت.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر 15 پلەی سیلیزی 
پیرمام 12 پلەی سیلیزی
سۆران 13 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران 4 پلەی سیلیزی 
سلێمانی 14  پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ 15 پلەی سیلیزی
دهۆك 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ 16 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 20 پلەی سیلیزی

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن