راچڵەكین-
ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی ئەو داتایانە بێت كە ماڵپەری شەفافیەت بڵاویكردوونەتەوە، داهاتی نانەوتی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 28 ی تا 6ی ئاداری 2026 بڕی (7) ملیارو (643) ملیۆن و (417)هەزار و (867)دینار بووە، لە (86%)ـی داهاتەكە نەختینەیەو (14%)ی چەك بووە.
داهاتەكە بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەرێژەی 66.778% كەمیكردووە كە دەكاتە بڕی 15 ملیار دینار، بەجۆرێك داهاتی نانەوتی لە 21 تا 27ی 2ی 2026 بریتیی بوو لە (23) ملیارو (6) ملیۆن و (984) هەزارو (383) دینار.
ماڵپەڕی شەفافیەت لە 8 بەش پێكدێت و لەلایەن نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت سەرپەرشتی دەكرێت و دروشمەكەی "بە سیستمكردن و دیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییەكانی هاوڵاتییان لە دامودەزگاكانی حكومەت"ـە.