وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هاتە دەنگ

ئابوری

16 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 150

راچڵەكین-

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوا لە حكومەتی فیدراڵ دەكات ڕێگری لە هێرشەكان بۆ سەر خەڵكی مەدەنی هەرێمی كوردستان و  ژێرخانی ئابووری و كەرتی نەوت و غاز بكەن.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، لەڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمرشۆ هەیینی 6ی شوباتی 2026 بڵاویكردووەتەوە، ئاماژەی بەوەداوە، شەوی ڕابردوو لەلایەن گرووپە لەیاسا دەرچووەكان لەعیراق، هێرشێكی" تیرۆرستی" كراوەتە سەر كێڵگەی نەوتی ئێچ كەی ئێن   HKN لە سەرسەنگ لە سنووری پارێزگای دهۆك، كەلەئەنجامدا زیان بەر كێڵگەكە كەوتووەو بووتە هۆی ڕاگرتنی بەرهەمهێنان تێیدا .

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان رایدەگەیەنێت، سەرباری سەرۆكۆنەكردن و شەرمەزار كردنی ئەم هێرشە "تیرۆرستییە" كە ئامانج لێی ژێرخانی ئابووری و  سامانی خەڵكی هەرێمی كوردستانە، بەرپرسیارێتی  ئەم هێرشەش لە ئەستۆی ئەو لایەنەیە كە لەناوچەكانی ژێر دەسەڵاتییەوە هێرش دەكرێت و زیان بە هەرێم و داهاتی سەرجەم عیراق دەگەیەنن:" داوا لەحكومەتی فیدراڵی عیراق دەكەین ڕێگری لە هێرشەكان بۆ سەر خەڵكی مەدەنی هەرێمی كوردستان و  ژێرخانی ئابووری و كەرتی نەوت و غاز بكەن."

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن