راچڵەكین-
ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران هۆشداری دەدات لە هێرشكردنە سەر دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان ئەگەر بێتو گرووپە " تیرۆرستییەكان" بچنە سەر سنوورەكانی ئەو وڵاتە.
ئەمڕۆ هەینی 6ی شوباتی 2026عەلی ئەكبەر ئەحمەدیان، نوێنەری رابەری كوژراوی ئێران لە ئەنجوومەنی بەرگریی ئەو وڵاتە، هۆشداری بەحكومەتی هەرێمی كوردستانداو رایگەیاند، تا ئێستا تەنیا بارەگاكانی ئەمریكا، ئیسرائیل و حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانیان لە هەرێمی كوردستان كردووەتە ئامانج، ''بەڵام ئەگەر ئەو گرووپە " تیرۆرستییانە" مەبەست (حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان) بچنە سنوورەكانی ئێران، ئەوە سەرجەم دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان دەكرێنە ئامانج.''
" رێگەدان بە پەڕینەوەی ئەندامانی حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بە واتای پاڵپشتیی تەواوی'' هەرێمی كوردستانە لێیان و ئەو كات بە بەرفراوانی دامەزراوەكانیان دەكرێنە ئامانج و كۆتایی بە پەیوەندیی دۆستانە و پشتیوانیی كۆماری ئیسلامی لە رۆژە سەختەكاندا بۆ هەرێمی كوردستان دەهێنرێت." ئەندامەكەی ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران وا دەڵێت.
(ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران لەلایەن مەسعود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئەو وڵاتە سەرۆكایەتی دەكات، هەروەك عەلی شەمخانی، راوێژكاری باڵای عەلی خامنەیی كە لە هێرشەكانی ئەم دواییەی ئەمریكاو ئیسرائیل كوژرا، سكرتێری ئەنجوومەنەكە بوو.