ناوەڕۆكی پەیوەندی تەلەفۆنی سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی ئیمارات ئاشكرا دەبێت

کوردستان

12 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 89

راچڵەكین -

سەرۆكی ئیمارات پەیوەندی تەلەفۆنی بە سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە دەكات و وێڕای دەربرینی نیگەرانیی قووڵ بەرامبەر بە پەرەسەندنی شەڕ لەناوچەكە، جەختیان لە گرنگیی چڕكردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەكان كردەوە بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە و پاراستنی ئارامی و سەقامگیری لە ناوچەكەدا.

ئەمڕۆ هەینی 6-3-2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی لە شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆكی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبیی یەكگرتووەوە پێگەیشت.

بەگیوێرەی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێم، لە پەیوەندییەكەدا، دوایین ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە و لێكەوتە مەترسیدارەكانی شەڕ تاوتوێ كران، هەردوولا نیگەرانیی قووڵیان بەرامبەر بە پەرەسەندنی شەڕ دەربڕی و جەختیان لە گرنگیی چڕكردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەكان كردەوە بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە و پاراستنی ئارامی و سەقامگیری لە ناوچەكەدا.

لە تەوەرێكی دیكەدا، پەیوەندییەكانی ئیمارات لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان و برەودان بە هاوكاریی هاوبەش لە بوارە جیاوازەكاندا گفتوگۆیان لەسەر كرا. هەردوولا داكۆكییان لە پتەوكردنی زیاتری پەیوەندیی مێژوویی و دۆستانەی نێوانیان كردەوە.

نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هاوكاری و یارمەتییەكانی ئیماراتی بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان كرد و هیوای ئارامی و پێشكەوتنی بەردەوامی بۆ گەل و دەوڵەتی ئیمارات خواست.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن