راچڵەكین -
بەهۆی بەردەوامبوونی شەڕی نێوان ئێران و ئەمریكا و ئیسرائیل و داخستنی گەرووی هورمز، نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان روو لە بەرزبوونەوەی بەردەوام دەكات و نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت گەیشتە سەروو 91 دۆلار و 25 سەنت.
بەگوێرەی ماڵپەڕی ئینڤێستینگ، كە تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی نرخی وزەی جیهانیی، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 6-3-2026، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 91 دۆلار و 27 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
هاوكات، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی رۆژئاوای تەكساس لە ئەمریكا، بۆ 89 دۆلار و 13 سەنت بەرزبووەوە.
ناوەندە ئابوورییەكانی جیهان پێشبینییان كردووە لەئەگەری بەردەوامبوونی شەڕ و داخستنی گەرووی هورمز كە رۆژانە نزیكەی 20 ملیۆن نەوتی پێدا تێدەپەڕێت، لەچەند هەفتەی داهاتوودا نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو بۆ نزیكەی 200 دۆلار بەرزدەبێتەوە.