بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەرێمی کوردستان نابێتە گۆڕەپانی جەنگ

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 61

راچڵەکین-
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دیمانەیەکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی ڕایگەیاند: هەرێمی کوردستان نابێتە گۆڕەپانی جەنگ یان دەسپێکی هیچ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بۆ سەر ئێران.

سەبارەت بە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی یەکێتی وتی: گفتوگۆکە زۆر ئارام بووە و ترەمپ کوردی وەک جەنگاوەری مەزن وەسف کردووە، هەروەها تێگەیشتنی وابووە کە پاراستنی خەڵک لە عێراقدا کاری لەپێشینەیەتی.
سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکردووە: وەزیری دەرەوەی ئێران پێی گوتم، ئەوان وەک جەنگی مان و نەمان سەیری دۆخەکە دەکەن، بەڵام هێشتا دەرگایان بۆ دانوستانی ئاشتییانە دانەخستووە.
روونیشیکردەوە: گۆڕینی دەسەڵات لە ئێران لە ئێستادا ئەگەرێکی بەهێز نییە، چونکە هیچ راپەڕینێکی جەماوەری یان سیمبولێکی ئۆپۆزسیۆن نییە کە خەڵک لە دەوری کۆببێتەوە، هەروەها هیچ ئۆپەراسیۆنێکی سنووربڕ لە خاکی هەرێمەوە دژی ئێران روونادات، چونکە کارێکی لەوشێوەیە ناسیۆنالیزمی ئێرانی دەوروژێنێت و تورکیاش تووشی نیگەرانی جددی دەکات و دۆخەکە ئاڵۆزتر دەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن