ئێران: هێرشمانکردە سەر سێ شوێنی هەرێمی کوردستان

کوردستان

8 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 349

راچڵەکین-

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران رایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، سێ بنکە و بارەگای حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیان لەناو خاکی هەرێمی کوردستان کردووەتە ئامانج.
وتەبێژەکەی هێزە چەکدارەکانی ئێران هۆشداری توندی دا و وتی: ئەگەر ئەو گروپانە هەر هەنگاوێک بنێن بە مەبەستی زیانگەیاندن بە یەکپارچەیی خاکی ئێران، ئەوا تێکیان دەشکێنین و لەناویان دەبەین.

ئەم هێرشانە هاوکاتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتە ئەمریکییەکان سەبارەت بە ئەگەری پڕچەککردنی ئەو هێزانە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە ناوخۆی ئێراندا.

هەروەها ئەم گرژییە سەربازییانە لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی ئێران پێشتر چەندین جار نیگەرانی خۆیان لەوە دەربڕیوە کە خاکی عێراق وەک سەرچاوەیەک بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتەکەیان بەکاربهێنرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن