ئیسرائیل دوایین هۆشداریی بە سەرۆكی لوبنان دەدات

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 82

راچڵەكین -

ئیسرائیل لەبارەی چەكداماڵینی حزبوڵڵا، دوایین هۆشدایی بە حكومەتی لوبنان دەدات، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، مانەوەی چەك بەدەست حزبوڵڵا، زیانێكی گەورەی بۆ گەل و حكومەتی لوبنان دەبێت و دەبێ باجەكەی بدەن.

یسرائیل كاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، لە پەیامێكدا كە ئەمڕۆ شەممە 7-3-2026 ئاڕاستەی جۆزیف عەون، سەرۆككۆماری لوبنانی كردن رایگەیاند: حكومەتی بەیروت پابەندبوونی خۆی بە رێككەوتنەكەی لەگەڵ ئیسرائیل راگەیاندبوو، كە یەكێك لە بڕگەكانی رێككەوتنەكە، داماڵینی چەكەكانی حزبوڵڵا بوو، بەڵام تائێستا ئەو بەڵێنەی بەدینەهێناوە.

وەزیری بەرگیریی ئیسرائیل هۆشداریی دایە لوبنان و وتی:" پێویستە دەستبەجێ كاربكەن بۆ داماڵینی چەكەكانی حزبوڵڵا، ئەگەرنا ئەوا كاردانەوەی ئیسرائیل زۆر توند دەبێت و حكومەت و گەلیش لوبنانیش باجێكی گەورە دەدەن".

هۆشدارییەكەی یسرائیل كاتس لەكاتێكدایە ماوەی چەند رۆژێكە سوپای ئیسرائیل هێرشێكی گەورە و فراوانی بۆسەر باشووری بەیروت دەستپێكردووە و دەیان بنكەو بارەگای چەكدارانی حزبوڵڵای لەناوبردووە، هاوكات بەشێكی زۆر لە دانیشتووانی ناوچەكەش لەترسی بۆردومانەكانەوە، ماڵ و حاڵیان جێهێشتووە و ئاوارەی ناوچەكانی دیكەی لوبنان بوون، بەپێی ئامارە فەرمییەكانی حكومەتی لوبنانیش، لەئەنجامی هێرش و بۆردومانەكانی ئیسرائیل، تائێستا 294 كەس كوژراون و هەزار و 24 كەسی دیكەش بریندار بوون.   

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن