راچڵەكین -
هێرشی ئاسمانی بۆسەر دوو بارەگای حەشدی شەعبی ئەنجامدرا و بەهۆیەوە ژمارەیەك كوژراو و برینداری لێكەتەوە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 7-3-2026، بارەگای لیوای 40 و بارەگای فەوجی 33ی دەستەی حەشدی شەعبی لەسنووری پارێزگای نەینەوا، لەلایەن فڕۆكەی نەناسراوەوە بۆردومانكران و بەهۆیەوە چەكدارێكی حەشدی شەعبی كوژرا و سێ چەكداری دیكەش بریندار بوون.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، زیانێكی زۆر بەر هەردوو بارەگاكەی حەشدی شەعبی كەوتووە و لێكۆڵینەوەش لەبارەی هێرشە ئاسمانییەكان دەستی پێكردووە.