كەشناسی هەرێم: بارانبارین بەردەوام دەبێت

کوردستان

20 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 310

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 8ی ئاداری 2026 ئەمڕۆ ناوچەكەمان لە ژێر كاریگەری شەپۆڵێكی باران بارین دەبێت بە درێژای كاتەكان ئاسمان هەوری دەبێت، پێشبینی باران بارین لە كاتی جیاجیا لە سەرجەمەمی ناوچەكەمان دەبێت . سەنتەری پارێزگاكان و قەزاو ناحیە وئیدارە سەربەخۆكان شێوازی باران بارینی بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند دەبێت .كاریگەری ئەم شەپۆلە تا كاتەكانی شەو و بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە بەردەوامی دەبێت لەگەڵ باران بارین لە ناوچە سنوورییەكان و لوتكەی شاخە بەرزەكان ئەو شاخانەی بەرزیان لە 2000 مەتر لە ئاستی رووی دەریا بەرزە بەفر بارینی دەبێت. پلەكانی گەرما نزم  دەبێتەوە.

سبەی دوو شەممە 9ی ئاداری 2026 ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت هەندێ كات بۆ پەڵە هەور دەگۆڕێت . ئەگەری نمە باران تەنها لەسەر بەشێك لەناوچەی شاخاوی جیا جیا هەیە بە شێوەی نمە بارانی كەم. پلەكانی گەرما بەرزدەبێتەوە بە چەند پلەیەك .

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 15 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 12 پلەی سیلیزی
سۆران: 13 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 5 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 14 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 15 پلەی سیلیزی
دهۆك: 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 13 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 18 پلەی سیلیزی

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن