راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 9ی ئاداری 2026 ئاسمان بەگشتی لەنێوان نیمچە هەور و پەڵەهەور دەبێت، لەناوچە سنووریەكانی باكوور هەوری تەواو دەبێت، لەسنووری پارێزگای دهۆك تاكو كاتەكانی ئێوارە ئەگەری نمە بارانی كەم هەیە. پاشان كەش بەگشتی سەقامگیر دەبێتەوە.
سبەی سێشەممە 10ی ئاداری 2026 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. پلەكانی گەرما بە گشتی كەمێك بەرزتر دەبێت بە (1 – 2) پلە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ وەك لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر 16 پلەی سیلیزی
پیرمام 12 پلەی سیلیزی
سۆران 9 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران سفر پلەی سیلیزی
سلێمانی 11 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 12 پلەی سیلیزی
دهۆك 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 18 پلەی سیلیزی