پۆلیسی سلێمانی هاوڵاتییان لەدۆزینەوەی تەرمێك ئاگادار دەكاتەوە

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 332

راچڵەكین-

پۆلیسی سلێمانی داوا لەهاوڵاتییان دەكات، زانیاریان بدەنێ لەسەر تەرمێك كە رۆژی 25ی شوبات لەگەڕەكی سەرچنار/ چەق چەق دۆزراوەتەوە.

پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە 9ی ئاداری 2026 لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەڕێكەوتی 25ی شوباتی 2026  تەرمێك دۆزراوەتەوە لەگەرەكی سەرچنار /چەق چەق نزیك ڕێستۆرانتی لاڤۆندا لەرەگەزی نێر كەناوی نەزانراوە لەبەرئەوەی هیچ جۆرە پێناسێكی پێنییە.

ئەوەش ڕوونكراوەتەوە، ئەو كەسەی تەرمەكەی دۆزراوەتەوە، گەنم ڕەنگەو رەنگی قژی سپی و رەشە (ماش و برنجی)یە وەرەنگی چاوی قاوەییەو باڵای مام ناوەندەو لاشەی كەمێك لاوازە (زەعیفە) تەمەنی نزیكەی (٤٥-٥٠) ساڵێك دەبێت وەپانتۆڵێكی ڕەش و كراسێكی نیلی لەبەردایە.
 
پۆلیسی سلێمانی داوا لەهاوڵاتیان دەكات هەركەسێك زانیاری لەسەر ناوو ناونیشانی هەیە پەیوەندی بكات بەبنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە بەژمارە تەلەفۆنی (٠٥٣٣١٨٤٣٧٧) یان ئێشكگری بەڕێوەبەرایەتییەكە بەژمارە تەلەفۆنی (٠٥٣٣١٩٤٠١١)

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن