بروسكەیەكی كۆسرەت ڕەسول چۆن بووە هۆی ئازادكردنی شەقڵاوە؟

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 175

راچڵەكین-

بروسكەیەكی كۆسرەت ڕەسول عەلی وایكرد شارۆچكەی قەڵادزێ لە 9ی ئاداری 1991 لەژێر چنگی رژێمی بەعش دەربهێنرێت و ئازاد بكرێت.

ئەمڕۆ 9ی ئاداری 2026 ، 35 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر ئازادكردنی كەلار، دەربەندیخان، شەقڵاوە و كۆیە، كە یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕۆڵی سەرەكی هەبوو لەئازادكردنیان.

رۆژی 8ی ئاداری 1991 هێزی پێشمەرگەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پردی هیزۆپ كران بە دوو بەشەوەو میحوەری یەكەم كە هیران و شەقلاوەو سەڵاحەدین و هەولێر بوو، كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرپەرشتی دەكردو میحوەرەكەی دیكە كە كۆیە و دێگەڵە و هەولێر بوو مامۆستا بەكر سەرپەرشتی دەكرد.

رێبوار ئیسماعیل، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پێشمەرگەی دێرین بە میدیای فەرمی یەكێتی راگەیاندووە "ئازادكردنی شەقلاوە لەلایەن كۆسرەت رەسوڵ عەلی-یەوە بەرنامەی بۆ داڕێژرابوو، ئەوەبوو رۆژی 9-3-1991، ئازادكردنی شارەكە دەستیپێكردو كۆسرەت رەسوڵ بۆ شكاندنی ورەی چەكدارانی رژێم بروسكەیەكی بۆ ئێزگەی گەلی كوردستان نارد، كە رایگەیاندبوو شەقلاوە ئازاد كرا، بەڵام لە راستیدا شەقلاوە ئازاد نەكرابوو ئەم پلانەش وایكرد ورەی هێزی بەرامبەر بەتەواوی بڕوخێت، هاوكات بەهۆی ئەو بروسكەیەوە هێزەكانی رژێم لە چەندین قەزاو ناحیەی تر خۆیان بەدەستەوەداو ئەو ناوچانەش ئازاد كران".

"بەرنامەكەی كۆسرەت رەسوڵ عەلی بۆ ئازادكردنی شەقلاوە وایكرد هێزی رژێم دوو كەرت ببێت و ئازادكردنی شاری هەولێر ئاسانتربێت". رێبوار ئیسماعیل وا دەڵێت.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن