ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت

ئابوری

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 379

راچڵەكین-

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، دەستدەكات بەدابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران.

بەگوێرەی ئەو خشتەیە بێت كەلەلایەن وەزارەتی دارایی بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 10ی ئاداری 2026 مووچەی ( خانەنشنیی شارستانی و پێشمەرگە - زیندانییە سیاسییەكان + بەركەوتووانی كیمیاباران - كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان - كاروباری شەهیدان - پەروەردە - تەندروستی - خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی) دابەشدەكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاندووە، لەماوەی سێ رۆژدا تەواوی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دابەشدەكرێت.

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن