راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی ئاداری 2026 ئاسمان پەڵەهەور بۆ نیمچە هەوردەبێت و هەندێ كات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، ئەگەری بارینی كەمێك پروشكە باران هەیە لە ناوچەی جیا جیا.
سبەی پێنج شەممە 12ی ئاداری 2026 ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت. پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە ( 1- 2) پلە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر 18 پلەی سیلیزی
پیرمام 15 پلەی سیلیزی
سۆران 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 1 پلەی سیلیزی
سلێمانی 16 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 17 پلەی سیلیزی
دهۆك 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 22 پلەی سیلیزی