ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێـت

ئابوری

14 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 133

راچڵەكین-

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، دەستدەكات بەدابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران.

بەگوێرەی ئەو خشتەیە بێت كەلەلایەن وەزارەتی دارایی بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 12 ی ئاداری 2026 مووچەی ئەم شوێنانە ( دیوان و لیواكانی پێشمەرگ، یەكەی 70 و 80، پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەكان و ئەنجوومەن و دەزگای ئاسایش) دابەشدەكرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاندووە، لەماوەی سێ رۆژدا تەواوی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دابەشدەكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن