راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی
کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم
بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی
کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان بە گشتی هەوری
تەواو دەبێت و باران بارین سەرەتا لە رۆژئاوای هەرێم بە شێوەی نمە باران
دەستپێدەکات و پاشان لە دوای نیوەڕۆدا دابارین زیاد دەکات و لە سەرجەم ناوچەکانی
هەرێم باران دەبارێت و بەردەوامی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد: سبەی
یەکشەممە، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت و دابارین لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت، لە
کاتەکانی دوای نیوەڕۆ کاریگەری زیاد دەکات شێوازی باران بارین دەگۆڕێت بۆ بارانی
بەلێزمە کە هەندێکجارت هەورە بروسکە و تەرزەشی لەگەڵدا دەبێت بە تایبەتی لە
کاتەکانی ئێوارە و شەودا لە ناوچەکانی ناوەڕاست، رۆژهەڵات و باکووری رۆژهەڵاتی
هەرێم و گەرمیان.