حكومەتی هەرێم رۆژێك پشووی فەرمی رادەگەیەنێت

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 333

راچڵەكین -

حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا لەیادی قوربانییانی تاوانەكانی حكومەتی بەعس بەرامبەر هەڵەبجە و هەڵمەتی ئەنفال و گۆڕە بەكۆمەڵەكان، رۆژی دووشەممە لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، رۆژی دووشەممە (16ی ئاداری 2026)، بەپێی یاسای ژمارەی (12)ی ساڵی 2024 بۆ پشووە فەرمییەكان لە عێراق، بۆ یادی قوربانییانی تاوانەكانی حكومەتی بەعس بەرامبەر هەڵەبجە و هەڵمەتی ئەنفال و گۆڕە بەكۆمەڵەكان، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، دەوام لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان بەشێوەی ئێشكگری بەردەوام دەبێت و ڕۆژی سێشەممە (17ی ئاداری 2026)، دەوامی فەرمی دەستپێدەكاتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن