ناوەڕۆكی پەیوەندییەكەی مەسرور بارزانی و تۆم باراك ئاشكرا دەبێت

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 89

راچڵەكین -

سەرۆكی حكومەتی هەرێم پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ نێردەی تایبەتیی سەرۆكی ئەمریكا ئەنجام دەدات و پرسی هێرشكردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكاش تەوەرێكی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوانیان بوو.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی فەرمانگەی میدیاو زانیاری، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 14-3-2026، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە تۆم باراك، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ سووریا و باڵیۆزی ئەمریكا لە توركیا، پێگەیشت.

لە پەیوەندییەكەدا دۆخی گشتیی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا و هەردوولا هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان و باڵیۆزخانەی ئەمەریكایان لە بەغدا شەرمەزار كرد.

مەسرور بارزانی و تۆم باراك جەختیان لەوەكردەوە كە پێویستە لە پەیوەندیی بەردەوامدا بن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن