راچڵەكین-
ئەمڕۆ یەكشەممە 15ی ئاداری 2026، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 103 دۆلارو 5 سەنت مامەڵەی پێودەكرێت.
هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تەكساس بە 98 دۆلار و 70 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
بەردەوامی گەڕی دووەمی شەڕی نێوان ئێران و ئەمریكاو ئیسرائیل، نرخی نەوتی بەرزكردووەتەوە بەتایبەت دوای داخستنی گەرووی هورمز لەلایەن ئێران كە نزیكەی 20%ی نەوتی جیهانی پێدا دەگوێزرێتەوە.