بارانبارین بەردەوام دەبێت و بەفر لەم ناوچانە دەبارێت

کوردستان

8 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 122

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 15ی ئاداری 2026 كاریگەری ئەم شەپۆلەی ڕووی لە ناوچەكەمان كردووە بۆ ئەمڕۆ بەردەوامی دەبێت باران بارین لە سەرجەمی ناوچەكەمان و زۆربەی كاتەكان بە شێوەی بارانی مامناوەند و لێزمە باران دەبێت . ئەمڕۆ تا كاتەكانی دوای نیوەڕۆ ڕێژەی دابارین بە شێوەی نمە بارانی كەم دەبێت لەسەر ناوچە جیا جیاكان بەڵام لە كاتەكانی ئێوارە لە ئەنجامی زیاد بوونی نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەڕاست شەپۆڵی باران بارین كاریگەری زیاد دەكات باران بارین لە ناوچە شاخاوییەكان و سنووریەكان و ئیدارە سەربەخۆكانی (زاخۆ سۆران ) ناوچە جیا جیاكانی سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆك بە تایبەت (ئاكرێ بجیل دینارتە بەردەڕەش و شقلاوە كۆڕێ پیرمام بەشێك لە بارزان)ڕێژەی باران بارینی بە لێزمە و هەورە تریشقەو بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەبێت، لە شەو درەنگ و بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە  كاریگەری ئەم شەپۆڵە بە چڕی دەگاتە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین و بەشێك لە ئیدارەی گەرمیان . پلەكانی گەرما نزم  دەبێتەوە.

سبەی دوو شەممە 16ی ئاداری 2026 شەپۆلی باران بارین بەردەوامی دەبێت لە كاتەكانی بەرەبەیان سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین و بەشێك لە گەرمیان چڕترین ماوەی دابارین لە بەرەبەیان دەبێت  . سنووری پارێزگای هەولێر ودهۆك باران بارین بەشێوەی نمە باران و بارانی  مامناوەند دەبێ ,لە دوای نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە كاریگەری شەپۆڵی باران بارین تا ڕادەیەك لاواز دەبێت باران بارین بەشێوەی نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت .

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 14 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 10 پلەی سیلیزی
سۆران: 10 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 6 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 12 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 13 پلەی سیلیزی
دهۆك: 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 14 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 15 پلەی سیلیزی

كەشناسی هەرێمی كورستان دەڵێت، لە ماوەی كاریگەری ئەم شەپۆلە هەورە تریشقە دەبێت و بەفر بارینیش لەسەر لووتكەی شاخە بەرزە سنووریەكان دەبێت . ئەگەری تەزرە بارین لەسەر ناوچە شاخاوییەكان هەیە.

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن