وەزارەتی نەوتی عیراق: هەرێمی كوردستان ڕێگە نادات بەهەناردەی نەوت لەڕێی بۆرییەكانییەوە

ئابوری

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 48


راچڵەكین-

وەزارەتی نەوتی عیراق دەڵێت، وەزارەیت سامانە سروشتییەكاین حكومەتی هەرێمی كوردستانن رێگە نادات بەهەناردەكردنی نەوت لەرشێی بۆری كوردستان بۆ بەندەری جەیهان لەتوركیا.

وەزارەتی نەوتی عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ یەكشەممە 15ی ئاداری 2026 بڵاویكردووەتەوە، ئاماژەی بەوەكردووە، وەزارەتی نەوتی عیراق لەتوانایدایە رۆژانە نزیكەی 300 هەزار بەرمیل لەڕێی بۆری كوردستانەوە هەناردە بكات، جگە لەو 200 هەزار بەرمیل نەوتەی هەرێمی كوردستان كە هەناردەكە دەكرێت، لەكاتێكدا توانای هەناركردنی نەوت لەڕێی ئەو بۆرییەوە 900 هەزار بەرمیلی رۆژانەیە.

"وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان، چەند مەرجێكی داناوە بۆ رێگەدان بەهەناركردنەوەی نەوتی لەرێی بۆری كوردستان كە هیچ پەیوەندییان بەو دۆسێیەوە نییە، دەكرێت دوای هەناردەكردنەوەی نەوت، گفتوگۆ لەسەر ئەو مەرجانە بكرێت." وەزارەتی نەوتی عیراق وا دەڵێت.

لەبەشێكی تری راگەیەندراوەكەیدا، وەزارەتی نەوتی عیراق جارێكی تر داوای لەوەزارەتی سامانە سروشتییەكان كردووە، دەستبەجێ رێگە بەهەناردەی نەوت بدات، لەبەرئەوەی هەر دواكەوتنێك لەهەناردەكردنەوەی نەوت، عیراق لەهەندێك سەرچاوەی دارایی بێبەش دەكات كە دەكرێت وەك قەرەبووی هەناردەكردنی شمەك لەدەروازە سنورییەكان سوودی لێوەربگیرێت.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن