ئیسرائیل ئامادەكاریی هێرشی زەمینی بۆسەر باشووری لوبنان دەكات

جیهان

7 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 65

راچڵەكین -

سوپای ئیسرائیل ئامادەكاریی بۆ ئەنجامدانی هێرشی زەمینی بۆ باشووری لوبنان دەكات و سەدان هەزار سەربازی یەدەگیش بانگهێشت دەكاتەوە.

میدیای فەرمی ئیسرائیل بڵاویكردەوە، سوپای وڵاتەكە بڕیاریداوە 450 هەزار سەربازی یەدەگ بۆ خزمەتی سەربازیی بانگهێشت بكات، ئەمەش وەك هەنگاوێكی ئامادەكاریی بۆ ئەنجامدانی هێرشی زەمینی بۆسەر باشووری لوبنان.

دەستەی پەخشی ئیسرائیلی بڵاویكردەوە، بانگكردنی ئەو ژمارە زۆرەی سەربازی یەدەگی سوپای ئیسرائیل، پێویستیی بە رەزامەندی حكومەتی تەلئەڤیڤ هەیە، چاوەڕوانیش دەكرێت لەچەند رۆژی داهاتوودا حكومەت لەگەڵ لیژنەی دەرەوە و ئاسایشی كنێست كۆببێتەوەو برشیاری پێویستی لەبارەوە بدات.

سوپای ئیسرائیل لەرۆژی 2ی ئەم مانگەوە كە هێرشی ئاسمانیی بۆسەر باشووری لوبنان دەستپێكردووە و بەشێكی زۆری ئەو ناوچەیەی خاپوور كردووە، بە كردەوەش هێزی زەمینیی چووەتە ناو خاكی لوبنان و چەند ناوچەیەكی گرنگ و ستراتیجی كۆنترۆڵكردووە، پلانیشی هەیە تا باشووری رووباری لیتانی كۆنترۆڵ بكات، ئەمەش وەك هەنگاوێك لەپێناو پاراستنی ئاسایشی وڵاتەكەی لە هێرشەكانی حزبوڵڵای لوبنانی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن