مەسرور بارزانی: پێویستە حكومەتی فیدراڵ لە ئاست بەرپرسیاریەتی یاسایی و دەستووریی خۆیدا بێت

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 87


راچڵەكین-

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوا دەكات حكومەتی فیدراڵ لە ئاست بەرپرسیاریەتی یاسایی و دەستووریی خۆیدا بێت و بنەماڵە و كەسوكاری شەهیدانی هەڵەبجە و ئەنفالكراوان، قەرەبوو بكاتەوە .

مەسرور بارزانی، لە (38)مین ساڵیادی كیمیاباران و كۆمەڵكوژی شاری هەڵەبجەدا، لەپەیامێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:"كیمیابارانی هەڵەبجە هەمیشە زامێكی قووڵە لە مێژووی ئێمەدا و هێمایەكی دیار و ڕوونی ئەو ستەمكاریی و زۆرداریەیە كە دژی خەڵكی كوردستان ئەنجام درا."

"نابێت ئەم تاوانە هۆڤانەیە، هەرگیز لە یاد و یادەوەریی خەڵكی كوردستان و مرۆڤایەتیدا بچێتەوە و پێویستە خەڵكی كوردستان، لە یادی نەچێت كە ئەم دەسكەوتانەی ئەمڕۆ لە هەرێمی كوردستان بەدەستهاتوون، بەرهەمی خوێنی شەهیدە سەربەزەكانی كوردستانن و دەبێت بە هەموو شێوەیەك پارێزگارییان لێ بكەین." سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان وا دەڵێت.

مەسرور بارزانی، لەبەشێكی تری پەیامەكەیدا  داوا لە حكومەت فیدراڵ دەكات، لە ئاست بەرپرسیاریەتی یاسایی و دەستووریی خۆیدا بێت و بە شێوەیەكی شایستە، بنەماڵە و كەسوكاری سەربڵندی شەهیدانی هەڵەبجە و ئەنفالكراوان و سەرجەم قوربانیانی دیكەی دەستی ڕژێمی پێشووی عێراق قەرەبوو بكاتەوە .

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن