راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ دوو شەممە 16ی ئاداری 2026 ئاسمان بەگشتی لەنێوان هەوری تەواو و نیمچەهەور دەبێت، لەناوچەكانی رۆژهەڵاتی هەرێم ( پارێزگاكانی سلێمانی، هەڵەبجە وە ئیدارە سەربەخۆكانی راپەرین و سۆران) وە هەروەها ناوچە سنووریەكانی باكوور دابارین بەشێوەی نمە بارانی كەمی پچرپچر تاكو كاتەكانی ئێوارە بەردەوامی دەبێت. پاشان كەش بەگشتی سەقامگیر دەبێتەوە.
سبەی سێ شەممە 17ی ئاداری 2026 ئاسمان هەور دەبێت بۆ كاتەكانی ئێوارە بۆ نیمچە هەور و ساماڵ دەگۆڕێت، لەكاتەكانی بەیانی زوو ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە زیاتر لەناوچە بەرزەكاندا. پلەكانی گەرما بە گشتی كەمێك بەرزتر دەبێت بە (1 – 2) پلە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر 17 پلەی سیلیزی
پیرمام 15 پلەی سیلیزی
سۆران 13 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 10 پلەی سیلیزی
سلێمانی 16 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 17 پلەی سیلیزی
دهۆك 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 21 پلەی سیلیزی