راچڵەكین-
قۆناغی گەڕانەوەی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، بەچەندین یاری چارەنووسساز دەستپێدەكات كە گرنگترینیان یاری نێوان ریال مەدریدی ئیسپانی و مانچستەرسیتی ئینگلیزییە.
یارییەكە لەناو یاریگای ئیتحاد كاتژمێر 11:00ی شەو بەكاتی هەرێمی كوردستان بەڕێوە دەچێت، داوەری یارییەكەش كلیمان تۆربانی فەڕەنسییە كە ئەوە 11 هەمین جارە ئەركی بەڕێوەبردنی یاری ئەو دوو یانە گەورەیە لەئەستۆ دەگرێت.
لەیاری چووندا یانەی شاهانە لەیاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ پێشوازی لە كوڕانی پیپ گواردیۆلا كرد، لەكاتێكدا زۆربەی چاوەكان لەسەر ئەوەبوون، یانە ئینگلیزییەكە سەركەوتن بەدەستبهێنێت، بەڵام دوور لەچاوەڕوانییەكان یانەی ریال مەدرید بە هاتریكی فێدریكۆ ڤاڵڤێردی، گواردیۆلاو تیمەكەی شۆككرد و بەئەنجامێكی گەورە ڕەوانەی كردنەوە.
لەیاریەكەی ئەمشەودا، یانەی مانچستەر سیتی ئەگەر بیەوێت بپەڕێتەوە بۆ قۆناغی داهاتوو، دەبێت زیاتر لە سێ گۆڵ تۆماربكات بەبێ ئەوەی یانەی ریال مەدرید تۆڕی گۆڵی یانە ئینگلیزییەكە بهەژێنێت، ئەوەش بەئەركێكی قورس بۆ كوڕانی گواردیۆلا دادەنرێت.