حكومەتی هەرێم پشووی نەورۆز و جەژنی رەمەزانی راگەیاند

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 206

راچڵەكین -

حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا لە سبەینێوە تا رۆژی 29ی ئەم مانگە بكرێتە پشووی جەژنی نەورۆز و جەژنی رەمەزان لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەبۆنەی هاتنی جەژنەكانی رەمەزان و نەورۆز و بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سبەی پێنجشەممە (19ی ئاداری 2026) تاكوو ڕۆژی یەكشەممە (29ی ئاداری 2026)، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێ.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان، دەوام بەشێوەی ئێشكگری بەردەوام دەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن