راچڵەكین -
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ئامادەكارییەكانی بۆ رۆژانی پشووی جەژنی نەورۆز و رەمەزان دەكات و داواش لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەكانی تەندروستی دەكات پابەندی رێنماییەكان بن.
لە نوسراوێكدا كە ئەمڕۆ چوارشەممە 18-3-2026، بە واژۆی سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی، ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی تەندروستی كراوە، تێیدا هاتووە، "لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بەمەبەستی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز و جەژنی نەورۆز، كاری پێویست ئەنجام بدەن بە جێبەجێكردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە:
1. دانانی لێژنەی بەدواداچوون لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتی گشتی و نەخۆشخانەكان و سەردانی مەیدانی.
2. بۆ هەركارێكی پێویست و لەناكاو پێویستە هێلی گەرمی پەیوەندی هەبێت و وەڵام بدرێتەوە.
3. لەكاتی پێویستدا كۆگاكانی دەرمان و پێداویستی پزیشكی و تاقیگەیی كراوە دەبن لەسەرجەم شار و شارۆچكەكان.
4. پابەندبوونی پزیشكانی پسپۆڕ و نیشتەجێی دێرین و خولاو و پەرستار و كارمەندانی تەندروستی بە دەوامی ئێشكگری و مانەوەیان لەناو نەخۆشخانە لە ماوەی ئێشكگری.
5. هاتنەژوورەوەی ڕاگەیاندن تەنها لە ڕێگای ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیەكان دەبێت.
6. ئاماری ڕۆژانە دەبێت لە ماوەی (٢٤) كاتژمێر لە ڕێگای پەیوەندی مۆبایلەوە لە (٨)ی بەیانی تاكوو (٨) بەیانی رۆژی دواتر بە فۆرمی تایبەت بە ئامارەكان رەوانە بكرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەكان.
7. ئامادەباشی بۆ ئەمبولانس و دابینكردنی سوتەمەنی پێویست.
8. بەدواداچوونی بەردەوام بۆ پڕۆژەكانی خاوێنكردنەوە و دابینكردنی خۆراك بكرێت.
9. هێڵەكانی مۆبایلی بەرپرس و (مستلم)ی بەشەكان كراوە بێت وەڵام بدرێتەوە.
10. نەخۆشخانەكانی فریاكەوتن و نۆرینگە دەرەكیەكان كراوەبن و هەموو سەردان و زانیاریەكان تایبەت بە نەخۆش تۆمار بكرێت.
11. سەنتەرەكانی پێدانی چارەسەری كیمیاوی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە پێویستە بە شێوەی ئێشكگری كراوەبێت.
12. سەنتەرەكانی شوشتنی گورچیلە پێویستە بە شێوەی ئێشكگری كراوەبێت.
13. تیمەكانی فریاگوزاری و هێلی (١٢٢) بەردەوام دەبن لە ئەرك و كارەكانیان بە شێوەی (٢٤) كاتژمێری و خشتەی دابینكردنی تیمەكانی دابنرێت بۆ شوێنەكانی پێویست.
14. خزمەتگوزاری بانكی خوێن بە شێوەی ئێشكگری (٢٤) كاتژمێری كراوەبێت.
15. تیمەكانی تەندروستی گشتی و چاودێری تەندروستی سەرەتایی (پشكنینی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و نەخۆشیە گوازراوەكان و چاودێری تەندروستی شوێنە گشتیەكان) بەردەوام دەبن لە بەدواداچونەكانیان بەشێوەی ئێشكگری.
16. پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ئاوارەكان لە كەمپەكان بەردەوام دەبێت.
17. تیمی تەندروستی لە شوێنە گەشتیاریەكان و ڕێگا سەرەكیەكن و بۆنە و ئاهەنگ و مەراسیمەكان دابنریت بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری پزیشكی بۆ باری لەناكاو.
18. پابەندبوون بە ڕێكارەكانی پلانی وەزارەتی تەندروستی تایبەت بە فریاگوزاری پزیشكی لە ڕەوشی ئێستای گرژیەكانی جەنگ.