راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 21ی ئاداری 2026 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم بەردەوامی دەبێت، لە دوای نیوەرۆوە باران بارین لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ تاوە باران و هەورە تریشقە. لە ناوچە شاخاوییە سنوریەكان ئەگەری كەمێك بەفر بارین هەیە.
هاوكات سەرچاوە كەشناسییەكان داوا لەو هاوڵاتییانە دەكەن كە بۆ گەشت سەیران لەماڵ دەرچوون، بگەڕێنەوە بۆ ماڵ چونكە زەوی تەڕە و بەكەڵكی سەیران نایەت و پێشبینی دەكرێت لەپاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە شەپۆلێكی نوێی بارانبارین دەستپێدەكات و ئەگەری تاوە بارانی بەلێزمەی بەهێز و جالاكبوونی هەورە بروسكە و تەرزە هەیە لەهەندێ كات و شوێن.
سبەی یەك شەممە 22ی ئاداری 2026 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم بەردەوامی دەبێت، لە دوای نیوەرۆ رێژەی دابارین زیاد دەكات لە هەندێ شوێن هەورە تریشقەی لەگەڵدا دابێت. پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبێتەوە بە (1 – 2) پلە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر 15 پلەی سیلیزی
پیرمام 10 پلەی سیلیزی
سۆران 10 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 4 پلەی سیلیزی
سلێمانی 12 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 14 پلەی سیلیزی
دهۆك 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان 17 پلەی سیلیزی