راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای
ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ
شەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند بە بچڕی بچڕی
دەبارێت بە تایبەتی لە ناوچەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم پێشبینی دەکرێت
رێژەی دابارین زیاتر بێت بەراورد بە ناوچەکانی تر.
ئاماژەی بەوەشکرد: سبەی یەکشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ
بارینی نمە بارانی بچڕ بچڕ لە هەندێک ناوچەی باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم، لە دوای
نیوەڕۆوە نمە باران سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکان
دابارین هەندێک جار مامناوەند دەبێت و رێژەی باران بارین زیاتر دەبێت بەراورد بە
ناوچەکانی دیکە.