دكتۆر عبدالرزاق الهزیمی
ڕاچڵه‌كین-
وه‌زیری ته‌ندروستی سعودیه" تۆفیق الربیعه" په‌یامی ڕێزلێنانی نارد بۆ ئه‌و پزیشكه‌ی له‌نێوان به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وێنه‌كه‌ی بڵاوبۆته‌وه و بۆته جێگه‌ی باس.
دكتۆر عبدالرزاق الهزیمی وێنه‌یه‌كی خۆی له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له تویته‌ر بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا ده‌ره‌كه‌وێت له‌كاتی به‌ربانگدا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ نه‌خۆشێك ده‌كات كه توشی خوێن به‌ربوونی مێشك بووه.
ئه‌م پزیشكه له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی نوسیویه‌تی" به‌ربانگ كردنه‌وه له ژووری نه‌شته‌رگه‌ری، زۆر سوپاس بۆ خودا نه‌شته‌رگه‌ری ڕزگاركردنی ژیانی نه‌خۆشێكی ته‌مه‌ن 40 ساڵمان ئه‌نجامدا كه توشی خوێن به‌ربوونی مێشك ببو، خوای گه‌وره پاداشتی هه‌موو هاوكارانم بداته‌وه"
الهزیمی سه‌رۆكی به‌شی نه‌شته‌رگه‌ری مۆخ و ده‌مار و بڕبڕه‌ی پشته له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌میر عه‌بدولعه‌زیز له شاری عه‌رعه‌ر .
ئیداره‌ی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه سوپاس و پێزانینی ئاڕاسته‌ی ئه‌م پزیشكه كردوه كه له‌كاتی به‌ربانگ كردنه‌وه‌دا له ژووری نه‌شته‌رگه‌ری ماوه‌ته‌وه و په‌رستارێك شه‌ربه‌تی ده‌داتێ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ربانگ بكاته‌وه و ئه‌م پزیشكه توانیویه‌تی ژیانی نه‌خۆشه‌كه له مردن ڕزگاركردوه.