راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای
ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ
یەکشەممە، لەدوای نیوەڕۆوە ئاسمانی هەرێم لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو،
پێشبینی نمە باران لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد: پاشان دووبارە کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی
ناوەڕاست درێژ دەبێتەوە بۆسەر ناوچەکەمان و کاریگەری ئەم شەپۆلە لەسەر پارێزگای
دهۆک، ئیدارەی سۆران و بەشێک لە راپەڕین و بەشێک لە سنووری باکووری هەولێر دەبێت،،
شێوازی دابارین لەو ناوچاننە بەشێوەی نمە باران و هەندێک کات بارانی مامناوەند
دەبێت.
باسی لەوەشکرد: سبەی دووشەممە، کاریگەری شەپۆلی باران بارین زیاد
دەکات بە تایبەت لە کاتەکانی بەرەبەیان لە بەشێک لە پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ
و بەشێک لە ئیدارەی سۆران، پاشان بەشێک لە ئیدارەیی راپەڕین، شێوازی دابارین
بارانی مامناوەند و هەندێک کات هەورە بروسکەش دەبێت لەگەڵ ئەگەری تەرزە بارین لە
ناوچە شاخاوییە جیاجیاکان.
کەشناسی هەرێم روونیشیکردەوە: هاوکات لە ناوچەکانی سلێمانی، هەولێر و
هەڵەبجە و کەرکوک، ئیدارەی گەرمیان و قەزای دوکان لەکاتی داببارین زۆربەی کات
بەشێوەی نمە بارانی بچڕ بچڕ دەبێت و ئەگەری هەورە بروسکەش هەیە، لە ناوچە
سنوورییەکان لەکاتەکانی بەیانی زوو بەفر دەبارێت و سبەیی پلەکانی گەرما کەمێک نزم
دەبنەوە.