راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 30 ئاداری 2026 ئاسمانی هەرێم لەنێوان نیمچە هەورو هەوری تەواو دەبێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەكاندا لەگەل دابارینی نمە باران لەزۆربەی ناوچەكان وە هەروەها كەمێك بەفر بارین لەناوچە شاخاوییە سنووریەكاندا. لەكاتەكانی نیوەرۆ تاكو ئێوارە ئەگەری تاوە باران و بروسكە هەیە لەناوچە جیاجیاكاندا وەك ( سنووری پارێزگای دهۆك وە پارێزگای هەولێر) وە پێشبینی دەكرێت تاكو كاتەكانی ئێوارە بەشێوەی پچرپچر بەردەوامی ببێت لەگەڵ ئەگەری تەرزە لەم سنوورانە. بۆ كاتەكانی درەنگانی شەو كاریگەری دابارین بەلاوازی دەمینێتەوە لەناوچە جیاجیاكان. پلەكانی گەرما كەمێك نزم دەبێتەوە بە ( 1- 3 ) بەراوورد بە تۆماركراوی دوێنێ.
سبەی سێشەممە 31ی ئاداری 2026 ئاسمان لەنیوان هەور و نیمچە هەور دەبیت، لەگەڵ دابارینی نمە باران لەناوچە جیاجیاكاندا، لەكاتەكانی دوای نیوەرۆ ئەگەری تاوە باران و بروسكە لەناوچەكانی سنووری پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و كەركوك وە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەكرێت، لەم جۆرە كەشە ئەگەری تەرزە بارین دەكرێت . پاشان بۆ كاتەكانی ئێوارە كەش بەگشتی سەقامگیر دەبێتەوە ئاسمان بەرەو ساماڵ دەگۆڕێت.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر 13 پلەی سیلیزی
پیرمام 16 پلەی سیلیزی
سۆران 13 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 2 پلەی سیلیزی
سلێمانی 12 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 14 پلەی سیلیزی
دهۆك 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 17 پلەی سیلیزی