ئەمڕۆو سبەینێ باران دەبارێت؟

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 365

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 31ی ئاداری 2026 ئاسمانی هەرێم بە گشتی هەورە، هەندێ كات بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت شەپۆلی باران بارین لەسەر ناوچەكەمان كۆتایی هاتووە ئەوەی هەیە لە سەر ناوچەكەمان ناجێگیری یەكی كەم هەیە لە كەش  لەسەر هەندێ ناوچەی جیا جیا بە تایبەت ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری باران بارین و كەمێك هەورە تریشقە .سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆك هەڵەبجە لە دوای نیوەڕۆ ئەگەری نمە بارانی كورت خایەنی هەیە .

سبەی چوارشەممە 1ی نیسانی 2026 ئاسمانی هەرێم بۆ سبەی بە گشتی نیمچە هەورە سەرجەمی ناوچەكەمان تا ڕادەیەك كەشێكی بەهاری دەبێت ئەگەری نمە باران زیاتر لەسەر ناوچە شاخاوییەكان هەیە. پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبێتەوە.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 18 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 14 پلەی سیلیزی
سۆران: 15 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی
دهۆك: 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 18 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن