چوار كەس لەهەڵەبجە بەم تۆمەتە دەستگیركران

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 269

راچڵەكین-

پۆلیسی هەڵەبجە دەستگیركردنی چوار هاوڵاتی عەرەبی لەسنووری پارێزگاكە بەتۆمەتی بڕینی دوو قاسە راگەیاند.

پۆلیسی هەڵەبجە ئەمڕۆ سێشەممە 31ی ئاداری 2026 بڵاویكردووەتەوە، لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سەربە بەڕێوەبەرایەتییە، چوار تۆمەتباری بەڕەگەز عەرەب بەتۆمەتی دزینی پارەی سندوقی خێر لە مزگەوتێك و قاسەی گەراجێكی وەستانی ئۆتۆمبیل دەستگیركران.

دوای دەستگیركردنی تۆمەتباران كە بریتین لە ( ‌م. ح. ر تەمەن ۱٨ساڵ - ا. و. ع  تەمەن۱٦ساڵ - ع. س. ج تەمەن ۱٦ساڵ و ع. م. ع تەمەن ۱۳ساڵ) دەركەوتووە دووانیان پێشینەی تاوانیان هەیە.

تۆمەتباران لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەدا دانیان  بەتاوانە كەیاندا ناوەو بەبڕیاری دادوەر  بەمادەی یاسایی ٤٤۳ ی. س .ع  ڕاگیراون   و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن