عيراق سیستمی بەرگریی ئاسمانیی دەكڕێت

عێراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 121

راچڵەكین - 

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رەزامەندی دەربڕی لەسەر گرێبەستكردن بۆ كڕینی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی و بەرزكردنەوەی ئاستی توانا سەربازییەكانی سوپا.

ئەمڕۆ سێشەممە 31-3-2026 ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی، كۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجامدا.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عیراق، لە كۆبوونەوەكەدا تاووتوێ پێشهاتەكانی بارودۆخی ناوچەكە و رەنگدانەوەی بەردەوامبوونی جەنگ لەسەر بەرژەوەندییە باڵاكانی عیراق كرا.

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی بەرنامەی تایبەت بە پڕچەككردنی سوپا و بەرزكردنەوەی توانا سەربازییەكانی هێزە چەكدارەكان، رەزامەندیی دەربڕی لەسەر گرێبەستكردن بۆ كڕینی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی، بەئامانجی پاراستنی سەروەریی خاكی وڵات لەهەر هێرش و پەلامارێك كە بكرێتە سەری. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن