عیراق لەسەر رفاندنی رۆژنامەنووسێكی ئەمریكی دێتەدەنگ

عێراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 195

راچڵەكین -

وەزارەتی ناوخۆی عیراق روونكردنەوە لەبارەی رفاندنی ژنە رۆژنامەنووسێكی بیانی دەدات و رایدەگەیەنێت: هێزەكانمان یەكێك لە رفێنەرەكانیان دەستگیركردووە و هەوڵەكانیش بەردەوامە بۆ رزگاركردنی رفێندراوەكە و دەستگیركردنی سەرجەم تۆمەتباران.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 31-3-2026، ژنە رۆژنامەنووسێكی بیانی لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە رفێندرا، دەستبەجێ هێزە ئەمنییەكان هەوڵەكانیان دەستپێكرد بۆ راوەدوونانی رفێنەران و توانرا ئەو ئۆتۆمبێلە بدۆزرێتەوە كە تاوانەكەی پێ ئەنجامدرابوو، لەكاتی راوەدوونانیدا، ئۆتۆمبێلەكە وەرگەڕا و توانرا یەكێك لە رفێنەرەكان دەستگیربكرێت و دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەكەشدا گیرا.
 
وەزارەتی ناوخۆی عیراق ئاماژەی بەوەكردووە، هەوڵەكانیان بەردەوامە بۆ رزگاركردنی رفێنراوەكە و دەستگیركردنی سەرجەم ئەو كەسانەی لە تاوانەكەدا تێوەگلاون، بۆئەوەی رێوشوێنی یاسایی لەدژیان بگیرێتەبەر.

راگەیەندراوەكەی وەزارەتی ناوخۆی عیراق لەكاتێكدایە میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، ژنە رۆژنامەنووسێكی ئەمریكی، لەشاری بەغدا رفێنرا و تائێستاش چارەنووسی نادیارە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن