بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 466

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی نیسانی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێ كات دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە ( 2 – 4 ) پلە.

سبەی پێنجشەممە 2ی نیسانی 2026 ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پاشان بۆ كاتەكەكانی دوای نیوەرۆ ئاسمان بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت، شەپۆلی باران بارین دەست پێدەكاتەوە سەرەتا لەسەر سنووری پارێزگای دهۆك نمە باران و بارانێكی مام ناوەند دەبێت پاشان شەپۆلەكە درێژ دەبێتەوە بۆ سەر سنووری پارێزگای هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە باران بەشێوەیەكی نمە باران و بارانی مام ناوەند دەبێت , وە رێژەی باران بارینەكە لەسەر سنووری پارێزگای دهۆك زیاتر دەبێت بەراورد بە پارێزگاكانی تر. پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر 20 پلەی سیلیزی 
پیرمام 16 پلەی سیلیزی
سۆران 16 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران 10 پلەی سیلیزی 
سلێمانی 19 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ 20 پلەی سیلیزی
دهۆك 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ 16 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 25 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن