رووسیا دەستپێشخەرییەك بۆ راگرتنی جەنگی ئەمریكا و ئێران رادەگەیەنێت

جیهان

3 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 375

راچڵەكین -

حكومەتی رووسیا لە دەستپێشخەرییەكدا بۆ راگرتنی جەنگ، ئامادەیی خۆی بۆ نێوەنگیریی ئەمریكا و ئێران نیشاندەدات، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەش رایدەگەیەنێت: ئەگەر هەموو لایەنەكان خوازیاری راگرتنی جەنگەكە بن، مۆسكۆ ئامادەیە ئەو كارە بكات.

سێرگی لاڤرڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: مۆسكۆ هەمیشە لەگەڵ چارەسەری ئاشتییانەدایە بۆ كۆتایی هێنان بە جەنگ و ململانێكان، جەنگی نێوان ئێران و ئەمریكا و ئیسرائیلیش دەبێ كۆتایی پێبهێنرێت لەپێناو سەقامگیریی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لاڤرۆڤ ووتیشی:" ئەگەر هەموو لایەنەكان خوازاری راگرتنی جەنگن، ئەوا مۆسكۆ ئامادەیە نێوەندگیریی ئێران و ئەمریكا بكات و كەشێكی گونجاو بڕەخسێنێت بۆ كۆتایی هێنان بەو جەنگە و بەرقەراركردنی ئاشتی".

لەبارەی دەستپێشخەرییەكەی رووسیا، كازم جەلالی، باڵیۆزی ئێران لە مۆسكۆ رایگەیاند: متمانەمان بە دەسەڵاتدارانی رووسیا هەیە ئەگەر بووە نێوەنگیر لەنێوان ئێمە و ئەمریكا، بەرژەوەندییەكانی ئێران لەبەرچاو دەگرێت، بەڵام هێشتا دوژمنان ئیرادەیەكی تەواویان نییە بۆ راگرتنی جەنگ. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن