راچڵەكین-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی نرخی كارەبای موەلیدەی دەرەوەی شارو سیتییەكانی ناوشاری بۆ مانگی سێ دیاریكرد.
كارەبای سلێمانی دەڵێت، بەگوێرەی نرخی سوتەمەنی لە بازاڕەكاندا بۆ مانگی ئازار نرخی هەر كاتژمێرێك كارەبای موەلیدە بۆ یەك ئەمپێر (49) دینارە، ئەو نرخەش بۆ ئەو قەزاو ناحیانەیە كە هێشتا كارەبایان نەبووە بە بەردەوام لە چوارچێوەی پرۆژەی رووناكی و موەلیدەكانیان كاردەكەن.
"ئەم نرخە بۆ موەلیدەكانی ناوشار نیە، نرخی ئەمپێری موەلیدەی ناوشار هەفتەی داهاتوو دوای وەرگرتنی كاتژمێرەكانی كاركردنیان دیاری دەكرێت."
نرخی كیلۆواتێك كارەبای سیتییەكانی ناوشار بۆ مانگی ئازار بریتییە لە (312) دینار،هاوكات بۆ ئەو ستییانەش كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان موەلیدەیە و كارەبای نیشتمانیان نییە نرخی كیلۆواتیان (296) دینارە.